19 كەس دوای پەلاماردانی سەگ، گیانیان لەدەستداوە

تەندروستی

22 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 64


راچڵەكین-

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، لەساڵی 2025 دا 19 حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشی " هاری سەگ"  تۆماركراون، دوای ئەوەی ئەو كەسانە لەلایەن سەگەوە پەلاماردراون.

ئەمرۆ پێنجشەممە 8ی كانوونی دووەمی 2026 سەیف بەدر، وتەبێژی تەندروستی عیراق بەڕۆژنامەی سەباح-ی راگەیاندووە، لە ساڵی 2025 دا 50 هەزار حاڵەتی پەلاماردانی سەگ تۆماركراون، لەو ژمارەیەش 19 قوربانی دوای تووشبوونیان بە هاری سەگ، گیانیان لەدەستداوە.

" مەرج نییە ئەو كەسەی لەلایەن سەگەوە پەلامار دەدرێت و بریندار دەبێت تووشی نەخۆشی هاری سەگ ببێت، بەڵكو ئەوەی مەرجە لەكاتی ڕووداوەكەدا بەزووترین كات بگەیەنرێتە بنكەیەكی تەندروستی و چارەسەر وەربگرێت، چونكە هەر دوا كەوتنێك كارەساتی لێدەكەوێتەوە." بەرپرسەكەی تەندروستی عیراق وا دەڵێت.

سەیف بەدر، ئەوەش ڕووندەكاتەوە، مەترسیدارترین شوێن كە كاریگەری خێرای پەلاماردانەكەی لەسەر دەردەكەوێت، دەموچاوو سەری مرۆڤە، هەربۆیە پێویستە هەر كەسێك ڕووبەڕووی ئەو جۆرە پەلامارە بوەوەو ئەو شوێنانەی زیانیان بەركەوت، دەستبەجێ و بەبێ دواخستن بگەیەنرێتە ناوەندە تەندروستییەكان تا چارەسەری سەرەتایی بۆ ئەنجامبدرێت و مەترسی لەسەر ژیانی كەم بێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن