راچڵەكین-
لەهەواڵێكی شۆكهێنەردا بۆ هەوادارانی درامای كۆریای باشور، هەواڵی مردنی لەناكاوی لی سانگ- بۆی هونەرمەندی كۆریا لەتەمەنی 44 ساڵیدا بڵاوكرایەوە.
كۆمپانیا Korea Management Group كە سبۆنسەری كارەكانی ئەو هونەرمەندە دەكات لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سانگ- بۆ لەماڵەكەی خۆیدا لە مردوویی دۆزراوەتەوە، بەبێ ئاشكراكردنی هۆكاری مردنەكەی لەسەر داخوازی كەسوكارەكەی.
میدیای كۆریای باشوری بڵاویكردووەتەوە، لەئێستادا پۆلیسی ئەو وڵاتە لێكۆڵینەوەكانیان لەهۆكاری گیانلەدەستدانی سانگ- بۆ دەستپێكردووە" هیچ بەڵگەیەك لەبەردەستدا نییە بیسەلمێنێت ڕووداوەكە تاوانكاری بووە."
لی سانگ - بۆ لەساڵی 2006 وە كاروانی هونەری لەڕێی بەشداریكردن لە زنجیرەی Invisible Man Choi Jang Soo دەستپێكرد، بەبەشداریكردنیشی لە درامای Miss Monte-Cristo ناوبانگێكی زۆری بەدەستهێنا.
سانگ- بۆ لە ساڵی 2022دا رووبەڕووی بارودۆخێكی نەخوازراو بوەوە، كاتێك پۆلیس بە تۆمەتی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیریكرد، ئەوەش كاریگەری لەسەر ناوو ناوبانگی دروستكرد. بەڵام دوای لێكۆڵینەوە و پشكنینەكان، بێتاوانیی سانگ- بۆ سەلمێندرا و دەركەوت كە ئەو ئەكتەرە تەنیا دەرمانی دژە خەمۆكی و هێوركەرەوەی بەكارهێناوە، بەهۆی لەدەستدانی ئەندامانی خێزانەكەی.