راچڵەكین-
لە نەخۆشخانەی شار نەشتەرگەریەكی هەستیار بۆ هاوڵاتییەكی تەمەن ٤٢ ساڵ ئەنجامدرا و مەترسییەكی گەورە لەسەر ژیانی لابرا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەكی تەمەن ٤٢ ساڵ سەردانی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رانیەی كرد و باسی لەوەكرد كە دوای ئەوەی ژەمێك مریشكی خواردووە هەست دەكات گیربوونێك لە قورگیدا هەیە و رێككار تەندروستی پێویستی بۆ كرا و رەوانەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی كرا.
دوای ئەوەی پزیشكەكان دڵنیابوون لە گیربوونی تەنێكی نامۆ لەبەشی خوارەوەی قورگی و نزیكبوونەوەی لە فەقەراتی ملی بە پەلە نەشتەرگییان بۆ ئەنجامدا و دەرزییەكی ٣.٥سم لە قورگی نەخۆشخەكە دەرهێنا كە بەوتەی نەخۆشەكە دەرزییەكە لەناو ئەو مریشكەبووە كە خواردوویەتی.