راچڵەكین-
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، كارەبای نیشتمانی لە چەند گەڕەكێكی سەنتەری ئامێدی و بەردەڕەش و دەوروبەری هەردوو قەزاكە دەبڕدرێت.
وەزارەتی كارەبا ئەمڕۆ سێشەممە 14ی نیسانی 2026 لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی كاركردنی تیمەكانی پڕۆژەی ڕووناكی لە نۆژەنكردنەوە و ڕێكخستنی تۆڕەكانی كارەبا، لەچەند ڕۆژی داهاتوودا كارەبای نیشتمانی لە چەند گەڕەكێكی سەنتەری ئامێدی و بەردەڕەش و دەوروبەری هەردوو قەزاكە دەبڕدرێت.
ئەوەش ڕوونكراوەتەوە، بڕیینی كارەباكە لە كاتژمێر 8:30ی بەیانی تاوەكو 5:00ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.