به‌وێنه.. هانی شاكر به ستایلێكی ته‌واو جیاوازه‌وه ده‌ركه‌وت
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری " هانی شاكر" به بڵاوكردنه‌وه‌ی نوێترین وێنه‌ی خۆی له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام، گومانی له دڵی هه‌واداره‌كانی دروستكردوه له‌به‌ر ئه‌و گۆڕانكاریه‌ی له نوێترین ده‌ركه‌وتنیدا هه‌یه.
شاكر ئه‌م وێنه‌یه‌ی بۆ ڕیكلامی نوێترین كاری هونه‌ری بڵاوكردۆته‌وه و له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی نوسیویه‌تی " به‌م نزیكانه" ئه‌مه‌ش وایكردوه هه‌واداره‌كانی به تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕێی به‌رهه‌مه نوێكه‌ی بكه‌ن و هیچ زانیارییه‌كی دیكه‌ی له‌سه‌ر به‌رهه‌مه نوێكه‌ی بڵاونه‌كردۆته‌وه.
هانی شاكر له‌دایكبووی 1952 ه و ته‌مه‌نی 68 ساڵه و هاوسه‌رگیری كردوه و خاوه‌نی دوو منداڵه، به گه‌نجی مانه‌وه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده به‌رده‌وام جێگه‌ی باسی هه‌واداركانیه‌تی.