ئه‌و كچه كورده‌كه‌ی بوكی خێزانی شاهانه بوو بۆچی ته‌ڵاقدرا؟
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
ساڵی 2019 یه‌كتریان ناسی له گه‌شتێكی سه‌ر سه‌هۆڵ له سویسرا و له فه‌برایری 2020 هاوسه‌رگیریان كرد به‌ڵام به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له‌و كاته‌دا نه‌یانتوانی ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری گه‌وره ساز بكه‌ن و عه‌زی بوكێ یه‌كێك بوو له جوانترین عه‌زیه‌كان كه له دیزاینی "ئه‌یلی سه‌عب" دیزاینه‌ری لوبنانی بوو.
هاوسه‌رگیری ئه‌م خانمه كورده و كوڕی خێزانی شاهانه به‌رهه‌مه‌كه‌ی دووگیانی و منداڵ نه‌بوو و ته‌نها 18 مانگی خایاند و هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌یه‌ك جیابوونه‌وه و ڕاستی هۆكاری جیابونه‌وه‌كه‌شیان ته‌نها چه‌ند كه‌سێكی نزیك له خێزانه‌كه زانیویه‌تی.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی گۆڤاری Quién ی مه‌كسیكی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه خێزانی ئه‌رستۆقراتی شاهانه به‌هۆی ئه‌وه‌ی بوكێ كورده ڕێگریان كردوه ئه‌م هاوسه‌رگیریه زیاتر درێژه بكێشێت.
هه‌نا جاف ته‌مه‌نی 34 ساڵه و له شاری سانت دیگۆ له كالیفۆرنیا ژیاوه و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسه له ئاداب و زانستی ده‌رونی و نوسه‌ر و چالاكوانه و ساڵی 2018 وه‌ك پاڵه‌وانی درامای Made in Mexico ده‌ركه‌وتووه كه له نێت فلێكس په‌خشكراوه، كئه‌م خانمه خه‌ڵكی هۆزی جافه و كچی پیاوێگه به‌ناوی" داود جاف" كه خاوه‌نكاره له هاوسه‌ره مه‌كسیكیه‌كه‌ی لیلیا لۆرا .