خانمه ڕاگه‌یاندنكارێك بێژه‌رێكی ناودار تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی ده‌ستدرێژی كردۆته سه‌ر
ڕاچڵهكین-
جینیڤه‌ر ئیكهارت فه‌رمانبه‌ری پێشووی تۆڕی فۆكس نیوز، ئاد هنری پێشكه‌شكاری هه‌مان تۆڕی تۆمه‌تبار كردوه به‌وه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته سه‌ر و له داواكاریه‌كه‌یدا نوسیویه‌تی" هنری یاری پێكردوه و به زۆر له‌ناو هۆتێلێك ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته سه‌ر" و له ئێستادا كه‌یسه‌كه‌یان له دادگایه‌كی ئه‌مه‌ریكایه.
له به‌یان نامه‌یه‌كدا پارێزه‌ره‌كه‌ی هنری ده‌ڵێێت" په‌یوه‌ندیه‌كه له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوولا بووه و هیچ كارێك به زۆر به جینیڤه‌ر نه‌كراوه"
به‌هۆی تۆمه‌تباركردنی هنری له‌لایه‌ن جنیڤهرهوه كۆمپانیای فۆكس نیوز ڕێ‌و شوێنی تایبه‌تی گرتۆته به‌ر و ڕاسته‌وخۆ هنری له‌كاره‌كه‌ی دوور خستۆته‌وه و كۆمپانیاكه له‌وه ئاگادار بووه كه به‌د ڕه‌فتاری ئه‌م بێژه‌ره‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2017.