مه‌لا مەزهەر له‌سه‌ر هاوسه‌رگیری كچه كورده‌كه هاته ده‌نگ
ڕاچڵه‌كین-
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی هاوسه‌رگیری په‌یڤین وه‌ك كچه كوردێكی دانیشتوی وڵاتی فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ كوڕێكی سودانی ئه‌م هاوسه‌رگیریه قسه و باسی جیاوازی له‌سه‌ر كرا و به‌شێك به‌كارێكی شیاو و به‌شێكی دیكه به نه‌شیاو وه‌سفیان كردوه.
مه‌لا مه‌زهه‌ر خۆراسانی وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه قسه‌ی نه‌شیاویان به‌رامبه‌ر به‌م دوو هاوسه‌ره وتوه بابه‌تێكی تایبه‌تی نوسیوه و له‌ڕووی دینه‌وه پشتگیری كردون و ده‌ڵێت" خودای تعالی دەفەرموێت (یَـٰۤأَیُّهَا ٱلنَّاسُ إِنَّا خَلَقۡنَـٰكُم مِّن ذَكَرࣲ وَأُنثَىٰ وَجَعَلۡنَـٰكُمۡ شُعُوبࣰا وَقَبَاۤىِٕلَ لِتَعَارَفُوۤا۟ۚ إِنَّ أَكۡرَمَكُمۡ عِندَ ٱللَّهِ أَتۡقَىٰكُمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِیمٌ خَبِیرࣱ)واته هۆخەڵکێنە ئێمەئێوەمان درووست کردووە لەنێرومێ پاشان ئێوەمان کردووەبەچەندین نەتەوەوهۆزوعەشیرەت بۆئەوەی بەجوانی یەکتری بناسن بەڕێزترینتان لای خوای گەورە ئەوانەن خواناس وخۆپارێزن لەحەرام وتەقوادارن"
ده‌شڵێت" پێغەمبەرمان صەلات وسەلامی خوای لەسەربێت دەفەرموێتالناس سواسیة كٲسنان المشط الالافضل لعربی علی اعجمی ولا لاعجمی علی عربی ولا لاسود علی ابیض ولا لٲبیض علی اسود الا بالتقوی ....واتە خەڵکی هەموی یەکسانە وەکو ددانەکانی شانە ،عەرەب باشترنیە لەکوردوو عەجەم، کوردوو عەجەم باشترنیە لەعەرەب، رەش پیست باشترنیە لەسپی پێست، سپی پێست باشترنیە لەرەش پێست تەنها بەتەقواو خواناسی وخۆپارێزی نەبێت لەحەرام وەدەفەرموێت ڕەگەزپەرستی لەئیسلامدا نیە لیس منا من دعا الی عصبیه ولیس منا من قاتل علی عصبیه ولیس منا من مات علی عصبیه...واته لەئێمەنیە کەسێک بانگەشەی دەمارگیری وڕەگەزپەرستی بکات وەلەئێمەنییە لەسەردەمارگیری وڕەگەزپەرستی شەڕبکات وخۆی بەکوشت بدات ، وەلەئیمەنیە لەسەردەمارگیری وڕەگەزپەرستی بمرێت وتیان یاڕسول اللە کەسێک نەتەوەی خۆی خۆش بێت ئەوە دەچێتە بازنەی دەمارگیریەوە ؟فەرموی نا دەمارگیری ئەوەیە یارمەتی نەتەوەو خزمی خۆت بدەی لەسەرتاوان وستەم وگەندەڵی|
ئه‌م پیاوه ئاینیه خه‌مباری خۆی ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی قسه‌ی نه‌شیاویان به په‌یڤین و هاوسه‌ره‌كه‌ی ووتوه و ده‌ڵێت" بەداخەوە کۆمەڵێک خەڵکی نەخۆش ونەتەوەپەرست ودەمارگیر لەدوێنێوە هەرچی قسەی نەشیاوە کردوویانە لەسەر ئەم خێزانە جوانە کەتازە پرۆسەی زەواجیان پێکەوەناوە بەئازادی وسەربەستی وحەزی خۆیان کەئەمە پێی دەوترێت قسمەت هەردووکیان لەنەوەی حەزرەتی ئادەم وحەوان خواقەڵەمی لێداوە بۆیان بونەتە هاوسەری یەکتری بەپێی شەریعەتی خوا هەردووکیان مسوڵمانن هیچ گرفتێک لە پرۆسەکەیاندا نییە"
مه‌لا مه‌زهه‌ر له ناخی دڵه‌وه پیرۆزباییان لێده‌كات و ئومێدی ژیانێكی به‌خته‌وه‌ریان بۆ ده‌خوازێت و ده‌شڵێت" سودانی خەڵکێکی هێجگارخۆاناس وزیرەک وبەڕێزن ڕێزی زۆری مسوڵمانانیان لایە لەتەواوی جیهان لەووڵاتە هەموونەتەوە جیاجیاکان بونیان هەیەوبە ڕێزەوە مامەڵە لەگەڵیان دەکەن کوردێکی زۆریشمان هەن لە وولایەتی کۆردوڤان کەئەسڵیان دەگەڕێتەوە بۆسەردەمی خەباتکارانی سوپای صلاح ا‌لدین ئەیوبی باپیرمان لەپێناو ئیسلامدا کەدژی ستەم وداگیرکەرانی کوفر جیهاد وخەباتیان کردووە هەمونەتەوە جیاجیاکانی ئەوسەردەمەش بە خەلافەت ودەسەڵاتی کوردێکی وەک صلاح الدینی ئەیوبی وخەلیفەوسوڵتانێکی کورد رازی بوون وهەرگیزڕەخنەیان لێ نەگرتوە بەڵکوشانازیان پێوە کردووە.
له كۆتایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات نەخۆشی ڕەگەزپەرستی بێ باوەڕان دروستیان کرد وەک ژەهرێک بڵاویان کردەوە بەناوگەلانی مسوڵماندا، بۆتەفرەقەو پەرتەوازەیی پاش تێکچونی خەلافەتی ئیسلامی، بۆئەوەی هەتاهەتایە مسووڵمانان زەلیل وسەرشۆربن کەس بەجواب نەیەت لەسەرمافی مسوڵمانان وئیسلام.