هونەری دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ منداڵ چۆنە؟
ڕاچڵهكین-
کاتێک دایک و باوکان دەیانەوێت چەند ساتێکی بەرهەمدار لەگەڵ ڕۆلەکانیان بەسەرببەن، یەکەم شت کەبەخەیاڵیاندا دێت، ئەوەیە بکەونە یاریکردن لەگەڵی.
هەرچۆنێک بێت، ئەوپەیوەندییانەی کەچۆنیتییەکی بەرزیان هەیە، ئەو جۆرە پەیوەندییانەن کەبەبێ هۆکارو ئامراز لەنێوان تاکەکاندا پەرەدەسەنێت.
هەرچی یاریكردنه، دۆخێکی نزمی پەیوەندی بەستنە و پەرژینێک لەنێوان منداڵ و باوانیدا هەیە، ئەویش یارییەکەیە.
ئەو گەورەساڵانەی ڕاستەوخۆ پەیوەندی لەگەڵ منداڵ دەبەستن و خۆڕسكانە دەکەونە وتووێژ لەگەڵی و کارایانە گوێی بۆدەگرن، ئەو گەوره ساڵانەن کەسەلیقەی ژیانی سروشتی و خۆمانەیان هەیە، پەیوەندیی خۆڕسک و سروشتی، بەهێزترین شێوازی پەیوەندییە.
پەیوەندیی بەرهەمدارو ئاست بەرز ئەوەیه، لەناو جەرگەی ژیاندا بەمنداڵ بگەیت و بەبێ ئامراز بیدوێنیت، پێکەوە خواردن ئامادەکردن و جل قەدکردن وەک نموونە.
كریم شهریف قهرهچهتانی- پسپۆڕی دهرونی