وەزارەتی دارایی لەسەر دابەشکردنی مووچە روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

ئابوری

28/09/2020     ژمارەی بینراو 3871

راچڵەكین-

وەزارەتی دارایی عیراق لەسەر دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و چاودێری كۆمەڵایەتی، روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.

وەزارەتی دارایی لە روونكردنەوەكەیدا كە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوكراوەتەوە، ئاماژەی بەوەكردووە، بەو پەڕی تواناوە كاردەكەن بۆ ئەوەی تەواوی پابەندییە حكومییەكان بەرامبەر هاوڵاتیان و مووچەخۆران لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا جێبەجێ بكەن، لەسەروو هەمووشیانەوە مووچەی فەمانبەرانی دەوڵەت، خانەنشینان و چاودێری كۆمەڵایەتی.

ئەوەش روونكراوەتەوە، لای هەمووان ئاشكرایە دابەزینی زۆری داهاتی نەوت و ئەو قەیرانە داراییەی لەدەرەوەی دەسەڵاتی حكومەتە لەگەڵ پەتای كۆرۆنا و كاریگەریە ناوخۆیی و دەرەكییەكانی، وایكردووە كێشەی نەختینە دروست بێت.

وەزارەتی دارایی عیراق دەڵێت، حكومەت هەوڵیدا لەرێی پەرلەمانەوە یاسایەك دەربكرێت كە رێگای بدات قەرزی ناوخۆیی و دەرەكی وەربگرێت، لەرێی ئەو قەرزە ناوخۆییەش كەلەناوخۆ كراوە توانرا 15 ترلیۆن دینار دابینبكرێت كەبەشی مووچەی مانگی رابردوو، خەرجییەكانی تری كرد.

هەرچەندە لەئێستادا بەرەو كۆتاییەكانی مانگی ئەیلول هەنگاو دەنێین، بەڵام هێشتا مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی عیراق دابەشنەكراوە، بەووتەی بەرپرسانی وەزارەتی داراییش، نەختینەی پێویست لەبەردەست نییە بۆ دابینكردنی مووچەی تەواوی فەرمانبەران.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن