یاریگایەكی مۆدێرن لەسلێمانی دروست دەكرێت

وەرزش

08/10/2020     ژمارەی بینراو 840

راچڵەكین-

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە 8-10-2020،  بەردی بناغەی یاریگای یانەی وەرزشی نەورۆز لەشاری سلێمانی دابنرێت .

یاریگاكە لەسەرەتای هاتنە ناوەوە بۆ شاری سلێمانی و دەكەوێتە پشت بینای ماجدی مۆڵ و بە نوێترین شێوازی ئەندازیاری سەردەم دروست دەكرێت و لەسەر دیزاینی یاریگەكانی وڵاتی ئینگلتەرا بونیاد دەنرێت .

یاریگاكە زیاتر لە 12 هەزار كورسی دەگرێت و سەرجەم پێوەرە جیهانی و نێودەڵەتیەكانیش رەچاو كراوەو بریارە لە ماوەی كەمتر لە دووساڵ كۆتایی بە كاركردن تێیدا بهێنرێت .

یانەی نەورۆز كە ئێستا دیارترین یانەی شاری سلێمانی و كوردستانە لە وەرزی ئەمساڵەوە بەشدار دەبێت لە خولی پلەیەكی عێراق و جامی عێراق و خولی نایابی كوردستان و خاوەنی هاندەرێكی زۆرەو  لە ئێستاشدا یارییەكانی لە یاریگای زانكۆ ئەنجامدەدات. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن