به‌وێنه.. كێڵگه‌كانی ئاڵتوون
ڕاچڵه‌كین-
له وه‌زری به‌هاردا ڕوه‌كی خه‌رته‌له به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی ده‌ڕوێت و له كێڵگه‌كانی ڕیڤیرنیا و ناوه‌ڕاست و ڕۆژئاوای ویلایه‌تی نیو ساوس ویلز له ئوستورالیا دیمه‌نی ئه‌م كێڵگانه وه‌ك ده‌ریایه‌كی ڕه‌نگ زه‌رد ده‌كه‌وێت و به‌هاری ئه‌مساڵ دانیشتوانی ئه‌م ناوچانه كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه كه‌ره‌نتین بوون له‌جیاتی گه‌شتی وڵاتان سه‌ردانی ئه‌م كێڵگانه‌یان كردوه بۆ ئه‌وه‌ی كاتێكی شاد به‌سه‌ر ببه‌ن.
له ڕوه‌كی خه‌رته‌له جۆرێكی زۆر تایبه‌ت له زه‌یت دروست ده‌كرێت كه سوودی بۆ ته‌ندروستی زۆره و جوتیارانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ش ڕوبه‌ری زه‌ویه‌كانیان بۆ ئه‌م گوڵه ته‌رخان ده‌كه‌ن.