بۆچی پیاوانی به‌ته‌مه‌ن خانمانی گه‌نج بۆ هاوسه‌رگیری دیاری ده‌كه‌ن ؟
ڕاچڵه‌كین-
به به‌رده‌وامی چیرۆكه جیاوازه‌كانی هاوسه‌رگیری ده‌بیستین، بۆنمونه هاوسه‌رگیری پیاوێكی ته‌مه‌ن 60 ساڵ یان كۆتای 50 ساڵ ئاره‌زووی هاوسه‌رگیری ده‌كات له‌گه‌ڵ كچێك كه ته‌مه‌نی 20 ساڵ تێپه‌ڕ نه‌كات و باس له‌وه ده‌كه‌ن ته‌مه‌ن ته‌نها ژماره‌یه و دڵ و خۆشه‌ویستی ته‌مه‌ن نازانێت، له‌م بابه‌ته‌وه له‌و هۆكارانه تێده‌گه‌یت كه وا له پیاوانی به‌ته‌مه‌ن ده‌كات ئاره‌زووی هاوسه‌رگیری بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و كچانه‌ی ته‌مه‌نیان زۆر منداڵتره.
1- هه‌ستكردن به پیری:
به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی چونه‌ته ته‌مه‌نه‌وه و هاوسه‌رگیریان نه‌ركردوه بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن پیر نه‌بووین ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌ن هاوسه‌رگیری بكه‌ن له‌گه‌ڵ كه‌سێك كه ته‌مه‌نی منداڵتره به‌مه‌ش هیوا و ئومێد بۆ خۆیان ده‌گێڕنه‌وه.
2-له په‌یوه‌ندی سێكسی‌دا كچانی گه‌نج له به‌ته‌مه‌ن باشترن:
به دڵنیایه‌وه كچان له ته‌مه‌نی لاوێتیدا له‌ڕووی سێكسیه‌وه به‌تواناترن و چاوكراوه‌ترن ئه‌وه‌ش واده‌كات پیاوه به‌ته‌مه‌نه‌كان خانمه لاوه‌كان هه‌ڵبژێرن.
3-زۆرێك له پیاوان پێیان وایه كچانی گه‌نج له به‌ته‌مه‌ن جوانترن:
جوانی كچانی لاو له چاو پیاوان وایكردوه ده‌ست بخه‌نه سه‌ر كچانی گه‌نج بۆ هاوسه‌رگیری.
4-پیاوان هه‌میشه ئاره‌زووی ئه‌و شته ده‌كه‌ن كه ئاسان ده‌ستیان ناكه‌وێت:
ئه‌و كاته‌ی پیاو ده‌چێته ته‌مه‌نه‌وه ده‌ست كه‌وتنی ئافره‌تێكی گه‌نج له‌لای وه‌ك ده‌ستكه‌وتنی میوه‌یه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو وایه، ئه‌مه واده‌كات زیاتر ئاره‌زووی بكات و به‌دوایدا بڕوات.
5-گه‌نجه‌كان زیاتر ئاره‌زووی سه‌ركێشی ده‌كه‌ن:
مرۆڤ له ته‌مه‌نی لاوێتیدا زیاتر ئاره‌زووی سه‌ركێشی ده‌كات له‌چاو ئه‌و كاته‌ی ده‌چێته ته‌مه‌نه‌وه.
6-گه‌نجه‌كان داواكاریان كه‌متره:
كاتێك ئافره‌ت ده‌چێته ته‌مه‌نه‌وه له‌وه تێده‌گات چی ده‌وێت له ژیانیدا به‌ڵام گه‌نجه‌كان هێشتا ته‌واو له‌وه تێنه‌گه‌یشتوون چیان ده‌وێت له‌به‌ر ئه‌وه داواكاریان كه‌متره.
7-گه‌نجه‌كان پلانیان هه‌یه:
زۆرینه‌ی خانمه لاوه‌كان پلانیان هه‌یه بۆ ژیانیان و ویستی ئه‌وه‌یان هه‌یه كارێك كه ده‌یانه‌وێت ئه‌نجامی بده‌ن سه‌ركه‌وتوو ببن تیایدا و په‌ستانی زۆر ناخاته سه‌ر به‌رامبه‌ر چونكه خۆی هه‌وڵ ده‌دات و پشت به‌خۆی ده‌به‌ستێت.
8-پیاوان ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه‌سێك بكه‌نه هاوسه‌ریان بتوانن له‌ژێر كۆنترٍِۆڵیاندا بێت:
خانمه گه‌نجه‌كان زووتر له‌لایه‌ن پیاوانی به‌ته‌مه‌ن ده‌خرێنه ژێر كۆنتڕۆڵه‌وه له‌چاو ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ته‌مه‌نیان هه‌یه.
9-ئه‌م جۆره هاوسه‌رگیریه لای پیاوان به‌جۆرێكه له خۆبه‌گه‌وره‌زانین :
پیاو كاتێك هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی گه‌نج بكات به جۆرێك ده‌ستكه‌وت ته‌ماشای ده‌كات .