بابە شێخی نوێی ئێزدیان دەستنیشانكرا

کوردستان

14/11/2020     ژمارەی بینراو 464

راچڵەكین-

لەكۆبوونەوەی جڤاتی رۆحانی ئێزدییان لە دهۆك، عەلی شێخ ئەلیاس وەك بابەشێخی نوێ دەستنیشانكرا.

كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی نزیكەی 250 سەرۆك هۆزی ئێزدییان بەڕێوەچووە، میری كوردانی ئێزدی دوای گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكانی بەشداربوو لە كۆبوونەوەكە، بڕیاریداوە شێخ عەلی ئیلیاس وەكو بابە شێخی ئێزدیان دیاری بكرێت.

عەلی شێخ ئەلیاس لە رۆژی چوارشەممەی داهاتووەوە لە پەرەستگای لالش لە قەزای شێخان وەك بابەشێخی نوێی ئێزدییان دەستبەكاردەبێت و ئەركی ئایینی و كاروبارەكانی پەرستگەكە رادەپەڕێنێت.

عەلی شێخ ئەلیاس ساڵی ١٩٧٩ لە بنەماڵەیەكی ئایینی لەدایكبووە و خەڵكی كۆمەڵگای شێخكایە و خێزاندارە و چوار منداڵی هەیە.

لە نێوان ساڵانی ١٩٧٧ بۆ ١٩٩٥ باوكی عەلی شێخ ئەلیاس بابەشێخی ئێزدییان بووە.

ژمارەی كوردانی ئێزدی نزیكەی یەك ملیۆن كەسن، 550 هەزاریان لە باشووری كوردستان دەژین، بەپێی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری ئێزدییەكان، بابە شێخ رێبەری یەكەمە و دەبێتە ئەندامی ئەنجوومەنی رووحانی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن