كازم ساهیر
ڕاچڵه‌كین-
به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی كوڕه‌كانی كازم ساهیر و منداڵه‌كانیان بڵاوكرده‌وه و باس له‌وه ده‌كه‌ن كه شێوه‌ی نه‌وه‌كانی كازم ڕوخسارێكی ئه‌وروپیان هه‌یه.
وێنه‌كان هیچ به‌روارێكیان له‌سه‌ر نییه و دیار نییه كه‌ی تۆماركراوه، به‌ڵام ته‌واوی كۆمێنته‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه نه‌وه‌كانی كازم شێوه‌یان زۆر جوانه و ئه‌م وێنانه زۆر خێرا بڵاوبونه‌وه چونكه كازم و منداڵه‌كانی له‌و كه‌سایه‌تیه ناسراوانه‌ن كه زۆر به كه‌می وێنه‌ی خۆیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
پێشتر ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو كه وسام ی كوڕی كازم و ساریه سواف ی هاوسه‌ری دوای 5 ساڵ له ژیانی هاوبه‌ش له‌یه‌كتر جیابوونه‌ته‌وه به‌ڵام ئه‌م خێزانه تا ئێستا ئه‌م ده‌نگۆیه‌یان پشت ڕاست نه‌كردۆته‌وه و تا ئێستاش ڕوون نییه.
پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت به‌م نزیكانه كازم ساهیر نوێترین ئه‌لبومی هونه‌ری خۆی بڵاوبكاته‌وه كه پێكهاتوه له 14 به‌رهه‌می هه‌مه‌ڕه‌نگ و یه‌كێك له‌و به‌رهه‌مانه خۆی ئاوازه‌كه‌ی داناوه و ڕێكخستنی موزیك " یه‌حیا موجی" كاری تیادا كردوه.