مێشکە شلە چییە؟

تەندروستی

26/01/2021     ژمارەی بینراو 481

مێشکە شلە چییە؟

ڕاچڵه‌كین-

مێشکە شلە یاخوود مێشک و بڕبڕە شلە ئەو شلەیەیە کە لە ناوەوە و دەوری مێشک و بڕبڕەی پشتدا هەیە لە منداڵی تازەبوودا نزیکی ۵۰ مل واتا نزیکی یەک ڕەقەم و نیو بوتڵی مەمەی منداڵ, لە منداڵی گەورەتردا ۹۰ مل واتا ۳ ڕەقەم و لە گەورەساڵاندا ۱۵۰ مل واتا ۵ ڕەقەم دەبێت.

دكتۆر زانا پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان ده‌ڵێت"لێرەدا دەمەوێت باسی سوودەکەی بکەم لە ڕووی دەستنیشانی نەخۆشییەوە نەک وەک کار و فرمانی چونکە بێگوومان وەک هەر ئەندامێکی تری جەستە فرمانی یەکجار گرنگی هەیە."

بڕێک لە سی ئێس ئێف یاخوود مێشکە شلە وەردەگیرێت لە ڕێگەی بەشی خوارەوەی پشتەوە بۆ دەستنیشانکردنی گەلێک حاڵەت هاوکاری پزیشک دەبێت بۆ بڕیاردان لە پلانی چارەسەری.

ئەم شلە وەرگرتنە لە دەستنیشانکردنی زۆر حاڵەتدا بەکاردێت بەڵام باوترینیان بۆ دەستنیشانکردنی هەوکردنی مێشک و پەردەکەیەتی, ئەم شلە وەرگرتنە وەک هەر کردارێکی تری پزیشکی ڕەنگە ماکی خۆی هەبێت بەڵام ئەگەر سوود و ماکەکانی بخەینە تای تەرازووەوە ئەوە سوودەکەی یەکجار زۆرتر دەبێت و بڕیار لەسەر پلانی کورت و درێژخایەنی منداڵەکە دەدات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن