لەنزیك نەخۆشخانەی شار لەسلێمانی.. تەرمێك دۆزرایەوە

کوردستان

23/02/2021     ژمارەی بینراو 513

راچڵەكین-

تەرمی هاوڵاتییەك لەنزیك نەخۆشخانەی شار دۆزرایەوەو بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاری تەندروستی دەڵێت:" ئەگەر هەیە ئەو كەسە لەسەرمادا رەقبووبێتەوە."

كاتژمێر 7:30ی بەیانی ئەمڕۆ، تەرمی هاوڵاتییەك لە رەگەزی نێر كەتەمەنی لەنێوان (50-60 ساڵ) دەبێت لەنزیك نەخۆشخانەی شار لەشاری سلێمانی دۆزرایەوە.

سامان نادر- بەرێوەبەری سەنتەری فریاگوزاری تەندروستی سلێمانی رایگەیاندووە:" تەرمەكە شوێنەواری لێدانی پێوەدیارنەبووە، پێدەچێت بەهۆی سەرماوە رەقبووبێتەوە."

بەووتەی چەند شایەتحاڵێك كەلەو ناوچەیە بوون، قوربانییەكە ماوەی دوو رۆژە لەو شوێنەدا بووەو لەلایەن هاوڵاتیانەوە هاوكاری كراوە، بەڵام بەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوەو رەقبووەتەوە.

لەئێستادا تەرمەكە لەپزیشكی دادوەری سلێمانیەوەو لێكۆڵینەوە لەهۆكاری گیانلەدەستدانەكەی دەكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن