پرۆژەیەكی ستراتیجیی گرنگ لە هەولێر ئەنجام دەدرێت

کوردستان

23/02/2021     ژمارەی بینراو 184

راچڵەكین –

وەزارەتی شارەوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پرۆژەیەكی ستراتیجیی گرنگ لەشاری هەولێر ئەنجام دەدات، وەزیری شارەوانیش رایدەگەیەنێت، پرۆژەكە بەگوێرەی ئەو رێكارەی بۆی دانراوە، جێبەجێ دەكرێت.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی رایگەیاند، شاری هەولێر دوو پشتێنەی سەوزایی بۆ دیاریكراوەو هەر یەك لەو پشتێنە سەوزاییانەش ماستەرپلانی خۆی هەیە و بەگوێرەی ئەو رێكارەی دانراوە، جێبەجێ دەكرێن.

وەزیری شارەوانی وتیشی:" جێبەجێكردنی ئەو پرۆژەیە تەنیا بۆ شاری هەولێر نییە، بەڵكو هەموو شار و شارۆچكەكانی دیكەی هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە".

ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی ئەو ستراتیژییەی دامانناوە، سەرۆكایەتییەكانی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتیی نەخشەدانانی ئاوەدانی لە پارێزگەكان راسپێردراون كە ماستەرپلانی تایبەتی بۆ دەستنیشانكردنی ئەو رووبەرە سەوزاییانەی كە هەیە دابنێن، هەروەها بەراوردكردنی ئەو ڕووبەرە سەوزاییانە لەگەڵ ئەو ستاندەردەی كە پێویستە هەر شار و شارۆچكەیەك هەیبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن