خانمه ڕاگه‌یاندنكارێك له په‌خشی ڕاسته‌وخۆدا ڕه‌فتارێكی نامۆی نواند
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
خانمه ڕاگه‌یاندنكاری ناسراوی میسری" بوسی شه‌له‌بی" به لابردنی باڕۆكه‌كه‌ی سه‌ری له پرۆگرامێكی ڕاسته‌وخۆدا بووه باسی گه‌رمی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
بوسی له پرۆگرامی "شیخ الحاره والجریئه" پرسیاری ئه‌وه‌ی ئاڕاسته كرا كه نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری كردوه یان نا ئه‌م خانمه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری نه‌كردوه و بۆ جاری دووه‌م ئه‌وه‌ی پێگوترا كه به‌رده‌وام باڕۆكه ده‌كاته سه‌ری و ئه‌م خانمه‌ش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌م قسه‌یه باڕۆكه‌كه‌ی له‌سه‌ری لابرد.
ئه‌م خانمه ئاشكراشی كردوه كه هۆكاری به‌كارهێنانی باڕۆكه له‌لای ئه‌و بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه قژی به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ندینجار ته‌سریحه‌ی كردوه بۆ پرۆگرامه جیاوازه‌كان زیانی پێگه‌یشتوه و ده‌یه‌وێت قژه ماندوه‌كه‌ی پشوو بدات.
پێشكه‌شكاری پرۆگرامه‌كه به بوسی ده‌ڵێت كه قژی خۆی زۆر جوانتره له‌و باڕۆكه‌یه‌ی كه دایناوه.