له یادی له‌دایكبوونیدا چه‌ند ڤیدیۆیه‌كی ناوازه‌ی عادل ئیمام بڵاوكرایه‌وه
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری "عادل ئیمام" دوێنێ 17 ی مانگ یادی له‌دایكبوونی بوو و ته‌مه‌نی بووه 81 ساڵ و ئه‌م هونه‌رمه‌نده له‌دایكبووی ساڵی 1940 ه و یه‌كێكه له ئه‌ستێره دیاره‌كانی سینه‌مای میسری و عه‌ره‌بی.
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی میسر چه‌ند ڤیدیۆیه‌كی ناوازه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌یان بڵاوكردۆته‌وه و دیارترینیان به‌شداری كردنی ئاهه‌نگی وازهێنانی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی "زمالك" له یاری كردن بووه له ساڵی 2000 دا و تیایدا ئیمام به جوڵه و ڕه‌فتاره ناوازه‌كانی دڵی هه‌موانی خۆشكردوه.
جگه له‌وه‌ش ڤیدیۆیه‌كی ده‌گمه‌نی دیكه‌ی ئیمام بڵاوكراوه‌ته‌وه كه تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت له‌گه‌ڵ چه‌ندین هونه‌رمه‌ند یاری تۆپی پێ ده‌كات.