نیگاركێشێكی كورد تابلۆی كۆرۆنا دەكێشێت

کەلتوور

08/03/2020     ژمارەی بینراو 764

نرخی نیو ملیۆن یۆرۆ لەسەر تابلۆكە دانراوە

راچڵەكین

كوردێكی دانیشتووی فینلاند، تابلۆیەكی بە ناوی "ڤایرۆسی كۆرۆنا" كێشا، ئێستا لە یەكێك لە بەناوبانگترین ماڵپەڕەكانی فرۆشتنی تابلۆی ئۆنلاین، خستوویەتییە ڕوو بۆ فرۆشتن.

‎بەهزاد ئەحمەد حەسەن، كە ماوەی 12 ساڵە لە وڵاتی فینلاند دەژی، لە یەكەم دەركەوتنی هونەریدا، تابلۆیەكی بەرهەمهێنا و خستییە بازاڕی جیهانییەوە بۆ فرۆشتن.

CoronaVirus ناوی تابلۆكەی بەهزادە، ئێستا لە ماڵپەڕی catawiki تایبەت بە فرۆشتنی ئۆنلاینی كەلوپەل و پێداویستییە زۆر تایبەتەكان، خراوەتەڕوو، وەك خۆی دەڵێ "نرخی نیو ملیۆن یۆرۆی بۆ داناوە و دەیەوێ بیفرۆشێت".

‎بەهزاد لەبارەی تابلۆكەیەوە وتی: تابلۆی كۆرۆنا بەگەڕخستنی ناخودئاگاییە لە كارێكی شێوەكاریدا، ئەو كاتەی ناخودئاگا كار دەكات، پێویست ناكات هەوڵی هەست و عەقڵ كارابن بۆ بەرهەمهێنانی شتێك.

روونیشیكردەوە كە لەوەتەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چین بڵاوبووەتەوە و دواتر سنووری وڵاتانی بڕی، دەستی بە كاركردن لەسەر ئەو تابلۆیە كردووە، راشیگەیاند، "ئەمە یەكەم كاری هونەریمە، هەروەها یەكەمین تابلۆشە لە دنیادا كە تایبەت بەو ڤایرۆسە دروست كرابێت و خۆشحاڵم كە بەرهەمی كوردێكە".

catawiki ماڵپەڕێكی گشتیی جیهانییە، لە ساڵی 2008ـەوە لە ئەمەریكا كراوەتەوە، بۆ فرۆشتنی كەلوپەلی جیاواز و بە تایبەتیی تابلۆی زۆر تایبەتی كۆن و نوێ بەشێوەی ئۆنلاین، بەكار دێت.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن