تابلۆی ئۆتۆمبێل گۆڕانكاری بەسەردا دێت

کوردستان

14/10/2021     ژمارەی بینراو 322

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی عیراق و هەرێمی كوردستان لەهەماهەنگیدان بۆ گۆڕینی تابلۆی سەرجەم جۆرەكاین ئۆتۆمبێل بە زمانی ئینگلیزی و دانانی كۆدێكی تایبەت بەهەر پارێزگایەك لەسەر تابلۆ نوێیەكە.

تارق ئیسماعیل روبێعی، بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی عیراق بە رۆژنامەی (سەباح)ی راگەیاندووە، تابلۆ نوێیەكە بەهەمان قەبارەی تابلۆ كۆنەكە دەبێت و هەمان رەنگ دەبێت بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت سپی، بۆ ئۆتۆمبێلی كرێ سور، بۆ ئۆتۆمبێلی حكومی شین و سەربازی سەوز دەبێت.

وتیشی، لەسەر تابلۆكە لەجیاتی ئەوەی ناوی پارێزگاكە بنووسرێت، بەكۆدێكی دیاركراو ئاماژەی پێدەكرێت.

ئەو بەرپرسەی هاتوچۆی عیراق ئەوەی روونكردەوە، لەئێستادا وەزارەتی ناوخۆی عیراق ئامادەكاری دەكات بۆ ئەنجامدانی گرێبەستێك لەگەڵ كۆمپانیایەكی جیهانی تایبەتمەند بە دروستكردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل، بەمەبەستی كردنەوەی لقێكی لەبەغداو پەلەكردن لەدروستكردنی تابلۆكاندا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن