راچڵەکین-
بەرێوەبەری کوشتارگەی نوێی سلێمانی باس لە دەستنیشانکردنی حاڵەتێکی مەترسیدار دەکات و دەڵێت، کەیسەکە ناسراوە بەنەخۆشی Sarcocystosis لە ئاژەڵی گەورەدا کە ڕاستەوخۆ دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ.
د.شاڵاو عارف، بەرێوەبەری کوشتارگەی نوێی سلێمانی بابەتێکی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی:" دەستنیشانکردنی حاڵەتێکی مەترسیدار لەلایەن ستافی پزیشکی کوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی، کەیسەکە ناسراوە بەنەخۆشی Sarcocystosis لە ئاژەڵی گەورەدا کە ڕاستەوخۆ دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ
د. شاڵاو باس لە هۆکاری نەخۆشییەکە دەکات و ئاماژە بەوەدەکات هۆی ئەم نەخۆشیە مشەخۆری Sarcocystis hominis
دەشڵێت:"مەترسی ئەم نەخۆشیە لەوەدایە کە هەندێ جار زۆر بە سەختی تەشەنە دەکات لە مرۆڤدا بە جۆرێک تەواوی جەستەی دەگرێتەوە و لە هەندێ حاڵەتدا بە گومانی شێرپەنجە نەخۆش بۆ ماوەیەکی زۆر چارەسەری کیمیایی وەرگرتووە بەڵام تەندروستی خراپتر بووە تا دوا جار پاش پشکنینی وورد و بە PCR دەستنیشان کراوە"
وێنەی حاڵەتەکەی ئەمڕۆ لە کوشتارگە و هەروەها X-Ray و MRI چەند نەخۆشێکی تووش بوو بەم مشەخۆرە