وەزیری ناوخۆی هەرێم لەبارەی كوشتنی موراد كانی كوردەیی چی دەڵێت؟

کوردستان

30/11/2021     ژمارەی بینراو 2104

راچڵەكین-

وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی كوژرانی عەمید موراد كانی كوردەیی ئەفسەر لە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند "رووداوەكە پێویستی بە لیژنەی لێكۆڵینەوە هەیە".

رێبەر ئەحمەد، ئەمڕۆ سێشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد: "ئەو رووداوانەی كە لە سلێمانی و رانیە روویانداوە بە گشتی پێویستییان بەوە هەیە كە لێكۆڵینەوەیەكی جددی لەبارەوە بكرێت."

وتیشی: "وەكو حكومەتی هەرێمی كوردستان دژی هەموو جۆرە توندوتیژییەكین و هەموو كەسێك مافی خۆپیشاندانی هەیە".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن