راچڵەكین
دەنگۆی گیانلەدەستدانی ئەو هاوڵاتییە رەتدەكرێتەوە كە لە رووداوەكەی شەوی رابردووی سلێمانی، لەلایەن كوڕەكەیەوە برینداركراو سێ براو دایكیشی كوشت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە سەرچاوەیەكی تایبەتەوە بە راچڵەكین دراوە، تائێستا باوكی بكوژەكەی سلێمانی، لە ژیاندا ماوەو لە نەخۆشخانە چارەسەر دەكرێت.
شەوی رابردوو، لە گەڕەكی مامۆستایان لە سلێمانی، كوڕێك تەقەی لە خێزانەكەی كردو لە ئەنجامدا دایك و سێ برای خۆی كوشت و باوكیشی بریندار كرد.
ئەمڕۆش بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، رووداوەكەی بۆ كێشەی كۆمەڵایەتی گەڕاندەوەو راشیگەیاند: بكوژەكە بە برینداری دەستگیركراوە.