راچڵەکین-
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگهیاند، ژمارهی توشبوانی نهخۆشی مهیمون له سهرانسهری جیهاندا سێ هەزار و ٢٠٠ تووشبووی تێپهڕاندوه و ئهگهریشی ههیه ژمارهكه روو لهزیادبوون بكات.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر راگەیاندنی پەتای ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون وەک حاڵەتێکی لەناکاوی جیهانی.
لە راگەیەندراوێکدا رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە لیژنەی فریاگوزاری رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە چەند رۆژی داهاتوودا راسپاردەی خۆی بۆ هەڵسەنگاندنی پەتای ئاوڵەی مەیموون لە بەشی فریاگوزاری تەندروستیی گشتیی نێودەوڵەتیی (PHEIC)، دەگەیەنێتە بەڕێوەبەرایەتی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی.
دوای کۆبوونەوەکە تیدرۆس ئادھانۆم گیبریسیوس، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە سێ هەزار و ٢٠٠ حاڵەتی تووشبوون لە ٤٨ وڵات دەستنیشان کراون، هەروەها لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ەوە نزیکەی ٧٠ حاڵەتی مردن لە ئەفریقای ناوەڕاست بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تۆمارکراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆربەی حاڵەتەکانی ئاوڵەی مەیموون لە نێجیریا ژنانن، ئاماژەی بەوەش کرد کە ڤایرۆسەکە تەنها لە نێوان پیاواندا ناگوازرێتەوە و زۆر گرنگیشە بە تەواوی بزانین چۆن ئەم نەخۆشییە بڵاودەبێتەوە".