بانکى ناوەندى هەرێم لەبارەی قەرزەکانی کۆمپانیاکەی شاسوار عەبدولواحید روونکردنەوە دەدات

کوردستان

04/08/2022     ژمارەی بینراو 319

راچڵەکین-

بەڕێوەبەرایەتى گشتى بانکى ناوەندى هەرێم/سلێمانى رەتیدەکاتەوە کۆمپانیای نالیا قەرەزەکانی بۆ حکومەت گێرابێتەوە بۆ تەرخانکردنی مووچە،دەڵێت:"ئەو هەواڵانە دوورن لە ڕاستییەوە".   

بانکەکە بڵاویکردووەتەوە، لەچەند پەیج و ئەکاونتێکی سۆشیال میدیا ئەوەیان بڵاوکردەوە کە؛ قەزرەکانى کۆمپانیاى نالیا، لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە یەکلاکراوەتەوە و سەرۆکى کۆمپانیاکە بڕیاریداوە بۆ تەواوکارى موچەى مانگى 7 بڕى 80 ملیار دینار بداتە موچەخۆرانى سنورى سلێمانى، لە راستیدا کۆمپانیاى ناوبراو بڕى قەرزەکەى 84 ملیار دینارەو تا ئێستا نەیگێڕاوەتەوە بۆ خەزنەى دەوڵەت.

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، سەرلەبەرى ئەو هەواڵ و چەواشەکارییانە رەتدەکەینەوە، چونکە تا ئێستا کۆمپانیای ناوبراو هیچ قەرزێکى لەگەڵ حکومەتى هەرێمى کوردستان پاکتاو نەکرووەتەوەو داوا لەسەرجەم ئەو کەسانە دەکەین کە قەرز و ئاسانکارى حکومەتیان لاماوە وەک ئەرکێکى نیشتمانى قەرزەکانیان بگێڕنەوە بۆ خەزێنەى گشتی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن