بەغدا چەند بڕیارێك بۆ پاراستنی سنوورەكان دەدات

عێراق

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 257

راچڵەكین -

ئەنجومەنی وەزاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق، چەند بڕیارێكی بەمەبەستی پاراستنی سنوورەكانی بەڕووی هێرش و پەلامارەكانی توركیاو ئێران دەركرد، بۆ ئەو مەبەستەش هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە دەكات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق، بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق كۆبووەوە، كە تایبەت كرابوو بە تاوتوێكردنی هێرش و پەلامارەكانی ئێران و توركیا بۆ سەر سنوورەكانی عیراق و بۆردومانی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان.

لە كۆبوونەكەدا، كە سەرۆك ئەركانی پێشمەرگە ئامادەبوو، بڕیاردرا بە دانانی پلانێك بۆ دووبارە بڵاوەپێكردنی هێزەكانی پاسەوانی سنوور بە مەبەستی كۆنترۆڵكردنی خاڵی سفر بە درێژایی سنوورەكانی نێوان عیراق و ئێران.

بڕیاریشدا هەموو پێداویستییە لۆجستییەكانی فەرماندەیی هێزەكانی پاراستنی سنوور دابین بكرێت بۆ بەهێزكردنی توانای مرۆیی و دابینكردنی دارایی پێویست و پشتیوانیكردنیان بە كەرستە و چەكی پێویست، كە بتوانن لە رێگەیانەوە ئەركەكانیان جێبەجێ بكەن.

لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە بكرێت بە ئامانجی یەكخستنی هەوڵە نیشتمانییەكان بۆ پارێزگاریكردن لە سنوورەكانی عیراق.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن