پۆلیسی سلێمانی: بكوژی كاسبكارەكەی ناوبازاڕ دەستگیركرا

کوردستان

15/09/2023     ژمارەی بینراو 1689

 

راچڵەكین- 

 

دوای بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە ناوبازاڕی سلێمانی، هاووڵاتییەك بە دەستڕێژی گوللـە كوژرا، پۆلیسی سلێمانی، دەستگیركردنی تۆمەتبارەكە رادەگەیەنێت و دەڵێت، تۆمەتبار دانی بە تاوانەكەیدا ناوە.

بەپێی راگەیەندراوێك كە لەلایەن پۆلیسی سلێمانی بڵاوكرایەوە، ئەو كەسەیان دەستگیر كردووە، كە بەیانی ئەمڕۆ هەینی لەبەردەم سینەماكانی ناوبازاڕی سلێمانی كەسێكی كوشتووە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە"كەسەكە هەر لەناو سلێمانیدا مابووەوە و خۆی حەشاردابوو". 

بەیانی ئەمڕۆ هەینی، كەسێكی تەمەن 62 ساڵ كە كاری فرۆشتنی خواردەمەنی بوو، لەبەردەم سینەماكانی ناوبازاڕی سلێمانی بە دەستڕێژی گوللـە كوژرا. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن