راچڵەكین-
جێگری وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، كۆتایی مانگی نیسان رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی ئەو وڵاتە سەردانی عێراق دەكات.
ئەحمەد یەڵدز جێگری وەزیری دەرەوەی توركیا، رایگەیاند، ئەمڕۆ لە بەغداد زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوە لەگەڵ لێپرسراوانی عیراق ئەنجامدەدات، لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكانی بۆ دیدار وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵات و سەردانی ئەردۆغان بۆ عیراق.
وتیشی، سەردانی لێپرسراوانی توركیا بۆ عیراق گرنگە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پرۆژەی رێگەی گەشەپێدانی توركیا- عێراق و بەهێزكردنی پەیوەندییەكان و ئابووری هەردوو وڵات.
بڕیارە ئەردۆغان لە سەردانەكەیدا بۆ عیراق هەریەك لە دۆسییەكانی ئاو و هەناردەی نەوتی هەرێم و تیرۆر لەگەڵ لێپرسراوانی عیراق و لێپرسراوانی هەرێمی كوردستان تاوتوێبكات.