ڤیدیۆ؛ بەفرو زریان ژیانی سەدان گەشتیار لە چیای ئێڤرست دەخەنە مەترسییەوە

هەمەڕەنگ

13 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 99

راچڵەكین-

میدیاكانی چین بڵاویانكردووەتەوە، دوای ئەوەی زیاتر لە 350 گەشتیار لە بەری تبت ( سەر بەچین) گیریانخواردووە، توانراوە رزگاربكرێن و بگەیەندرێنە ناوچەیەكی ئارامتر.

بەگوێرەی میدیاكانی چین بێت، دوای بارینی بەفرێكی زۆرو هەڵگردنی زریانێكی بەهێز، ئەو گەشتیارانە گیریانخواردووەو داوای بەهاناوە چوونیان كردووە.

دوای بەهاناوە چوونیان لەئیچستادا ئەو گەشتیارانە رزگاركراون و براونەتە كۆمەڵگەی چۆدانگ.

پێشتر راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان ئاماژەیان بەوەكردبوو، نزیكەی هەزار گەشتیار لەبەرزایی 4900 مەتر گیریانخواردووەو بەهۆی زریانەوە خێوەتەكانیان زیانیان پێگەیشتووەو رێگایان لێ داخراوە.

هاوكات ماڵپەڕی جیمۆ شینوین-ی حكومی باسی لەوەكردووە ژمارەیەك گەشتیار دوای گیرخواردنیان برینداربوون بەڵام تائێستا زانیاری پشتڕاستكراوە نییە لەوەی كە گیانلەدەستدان لەنێو گەشتیارەكاندا هەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن