راچڵەكین-
سەرۆكی ئەمریكا خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بە جێهێشتنی ئەو وڵاتە لەلایەن شازادە هاری و میگان-ی خێزانی و گەڕانەوەیان بۆ بەریتانیا.
دۆناڵد ترەمپ لە كۆشكی سپی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: " بەبڕوای من ئەو دووانە بێڕێزییەكی زۆریان نیشاندا بەرامبەر خێزانی شاهانەی بەریتانیا... ئەوەم پێ خۆش نەبوو."
لێدوانەكەی ترەمپ لەكاتێكدا دێت ڕۆژی 28ی مانگی تەمووزی ئەمساڵ هەریەك لەشازادە هاری و میگانی هاوسەری، دوای شەش ساڵ مانەوە لە ئەمریكا بڕیاریاندا بگەڕێنەوە بەڕیتانیا.
هەرچەندە ئەو دوو هاوسەرە گەڕاونەتەوە بەریتانیا، بەڵام هێشتا لەدەرەوەی لیستی خێزانی شاهانەن كەلەساڵی 2020 وە لەو لیستە دەرهێنراون، پێشبینیش ناكرێت بەمنزیكانە هیچ ئەركێكی شاهانەیان پێ بسپێردرێت.
بڕیاریشە هەریەك لە شازادە هاری و ئەندامانی خێزانەكەی لەخانوویەكی تایبەت كەسەر بە خێزانی شاهانە نییە لەدەرەوەی لەندەن ژیان بەسەر ببەن.