راچڵەكین-
شارەزایەكی بواری كەشناسی، پێشبینییەكانی بۆ هاتنی یەكەم شەپۆلی بارانبارین بۆ هەرێمی كوردستان راگەیاند.
ئاراس جەبار، لەهەژماری خۆی بڵاویكردووەتەوە، بە گوێرەی دواین گۆڕانكاریەكان لە مۆدێلی ئەوروپی پێشبینی دەكرێت لەسەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ، یەكەم شەپۆلی بارانبارینی ئەمساڵ لەدەریای ناوەراست و سوورەوە هەرێمی كوردستان و عیراق دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، وەك ئەوەی دیارە شەپۆلێكی مامناوەند و باشە بەڵام جێگیرنییە و ئەگەری نەمان یان باشتربوونی هەیە.