راچڵەكین-
قۆناغێكی نوێی دابەشكردنی زەویی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانی سلێمانی دەستیپێكردو چوار هەزار فەرمانبەری تر ناویان بۆ زەوی دەرچوو.
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، بەشێوازێكی ئەلیكترۆنی و بەپێی لیستی هاتووی فەرمانگەكان، تیروپشك بۆ دابەشكردنی چوار هەزار پارچە زەویی بەسەر فەرمانبەراندا لە پێگەكانی (1،3)ی داربەڕوولە و (20) بەردەكەڕ تەنیشت شاری لاوان بەڕێوەچوو.
لە ماوەی ڕابڕدوودا، بە چەند قۆناغێك ٢٣ هەزار پارچە زەویی دیكە بەسەر فەرمانبەراندا لە سێكتەرەكانی فەرمانبەران، لاوان و سۆتكە دابەشكراون.
لیژنەی دابەشكردنی زەوی و شارەوانیی سلێمانی هاووڵاتییان و فەرمانبەران دڵنیا دەكەنەوە كە مافی هەموو فەرمانبەرێك پارێزراوە و پرۆسەكە بە شێوەیەكی بەردەوام بەپێی لیستی فەرمیی دامەزراوە حكومییەكان تا سوودمەندبوونی تەواوی فەرمانبەران بەردەوام دەبێت.
بۆ بینینی لیستی ناوەكان كلیك لێرە بكە