راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت.
ئاماژەی بەوەشکرد: سبەی هەینی، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، خێرایی با لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت و پلەکانی گەرما لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیک دەبنەوە.