ماشاو ورچەكەی لە ئۆكراینا قەدەغە كران

هەمەڕەنگ

51 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 115

راچڵەكین-

ڤلۆدیمێر زیلینسكی بە پاساوی " هەڕەشە بۆسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئۆكراینا" پەخشكردنی زنجیرەكارتۆنی ماشاو ورچەكەی قەدەغەكرد.

بەگوێرەی مەرسومێكی كۆماری ئۆكراینا، هەریەك لە دیمتری لۆڤیكۆ- دەرهێنەری زنجیرە كارتۆنییەكەو ستۆدیۆی ئەنیماكورد كە زنجیرەكەی تێدا بەرهەمهێنراوە سزایان بەسەردا سەپێندراوە.

سزاكانیش ئۆلیغ كۆزۆڤۆكۆڤ- وێنەكێشی وێنە جوڵاوەكانی گرتووەتەوە هاوكات سزای كارنەكردن بەسەر پێنج كەسایەتی نێو زنجیرە كارتۆنییەكەدا سەپێندراوە.

"ماشا و ورچەكەی" زنجیرە ئەنیمەیشنێكی سێ ڕەهەندی ڕووسییە كە ناوبانگێكی جیهانی هەیە و بووەتە یەكێك لە بەرنامەكانی منداڵان لە مێژووی ئینتەرنێت و پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەكان كە زۆرترین بینەری هەیە.

زنجیرەكە لە چیرۆكێكی فۆلكلۆری ڕووسی بە هەمان ناوەوە وەرگیراوە. چیرۆكی كچێكی گەنج بە ناوی ماشا دەگێڕێتەوە كە خاوەن وزەیەكی زۆرەو خواستێكی زۆری هەیە بۆ سەركێشی، ماشا لە دارستانێكی ڕووسیا دەژی، هەر لەوێ چاوی بە ورچێكی خانەنشینكراوی سێرك دەكەوێت. ئەم ورچە میهرەبان و گەورەیە دەبێتە هاوەڵی نزیكی، لەهەمان كاتدا دەبێتە قوربانیی ڕەفتارە لەناكاوەكانی ماشا، بەڵام هەمیشە هەوڵی پاراستنی لە مەترسی و هێوركردنەوەی هەڵسوكەوتەكانی دەكات. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن