خۆرگیرانی تەواو لە ئاسمانی هەرێمی كوردستان ڕوودەدات؟

هەمەڕەنگ

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 73

راچڵەكین-

چاوەڕێ دەكرێت ڕۆژی 12ی ئابی 2026 دیاردەی خۆرگیرانی تەواو Solar eclipse ڕووبدات، شارەزایەكی كەشناسیش ڕوونیدەكاتەوە، ئەو دیاردەیە لەئاسمانی هەرێمی كوردستان ڕوودەدات یان نا؟

ئاراس جەبار، لەهەژماری خۆی بڵاویكردووەتەوە، رۆژی چوارشەممە 12ی ئاب خۆرگیرانی تەواو Solar eclipse لە گرینلاند و ئایسلەندا و ئیسپانیا بەرێژەی 100% ڕوودەدات، لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای ئەوڕوپا و ئەوپەڕی باكوری رۆژئاوای ئەفریقا بە نیمچەیی دەبینرێت.

دەشڵێت؛ خۆرگیرانی تەواو ماوەی 2 خولەك و 18 چركە دەخایەنێت.

ئاراس جەبار، ئەوەش ڕووندەكاتەوە، خۆرگیرانی داهاتوو لە 8ی شوباتی 2027 ڕوودەدات بەشێوەی تەواو لە وڵاتانی سعودیە و باكوری ئەفریقا دەبینرێت و بەشێوەی كەرتی و بەشەكی لە عیراق و هەرێمی كوردستان دەبینرێـت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن