گۆڕانكاری لەپۆستی ژمارەیەك بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی و دەوروبەری ئەنجامدرا

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 183

راچڵەكین-

بەبڕی وەزارەیت پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، گۆڕانكاری لەپۆستی ژمارەیەك بەڕێوەبەری پەروەردەی سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری ئەنجامدرا.

بە نوسراوی 19461 ی وەزارەتی پەروەردە لە رۆژی 6ی ئەیلولی 2026 ژمارەیەك بەڕێوەبەری پەروەردە گۆڕان و ئەركەكان بە ژمارەیەك بەڕێوەبەری نوێ سپێردرا:
 
١. بەخشینی بەڕێز (شەهێن عوسمان مەجید) لە پۆستی بەڕێوەبەری پەروەردەی كۆیە / بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، و ڕاسپاردنی بەڕێز (كارۆخ مەجید میرخان) بە بەڕێوەبەری پەروەردەی كۆیە بەوەكالەت.
٢. بەخشینی بەڕێز (بەناز ڕەمەزان حەمە) لە پۆستی بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا / بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، و ڕاسپاردنی بەڕێز (چیا كەمال مەجید) بە بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا بەوەكالەت.
٣. بەخشینی بەڕێز (قاسم علی معروف) لە پۆستی بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ / بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، و ڕاسپاردنی بەڕێز (ئاوات ئەحمەد ڕەشید ئیسماعیل) بە بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ بەوەكالەت.
٤. بەخشینی بەڕێز (سۆران محمد محمود) لە پۆستی بەڕێوەبەری پەروەردەی سەیدسادق / بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، و ڕاسپاردنی بەڕێز (عوسمان محمد ڕەشید قادر) بە بەڕێوەبەری پەروەردەی سەیدسادق بەوەكالەت.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن