راچڵەكین-
ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا بەگواستنەوەی ئەو فەرمانبەرانەی هەڵگری بڕوانامەی (دبلۆم كارەبا، میكانیك، ئامادەیی پیشەسازیی كارەبا و میكانیك) بۆ سەر میلاكی وەزارەتی كارەبا.
ئەنجوومەنی وەزیران لەنووسراوێكدا داوای لەسەرجەم وەزارەتەكان كرادووە فەرمانبەرانی هەڵگری ئەو بڕوانامانە تەنسیب بكرێن بۆسەر وەزارەتی كارەبا:"ڕەزامەندیی دراوە بۆ ئەو فەرمانبەرانەی هەڵگری بڕوانامەی (دبلۆم كارەبا و میكانیك و ئامادەیی پیشەسازیی كارەبا و میكانیك)ن و خوازیارن بە شێوەی تەنسیب بۆ سەر میلاكی وەزارەتی كارەبا بگوازرێنەوە."
ئاماژە بەوەشكراوە: "تەنسیبەكە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای هەولێر، بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوەی كارەبای هەولێر دەگرێتەوە وەك چاودێر بۆ هەردوو (وێستگەی 132 كەی ڤیی بەحركە و فڕۆكەخانە)."
وەك لە نووسراوەكەدا هاتووە:"ئەو بڕیارە فەرمانبەرانی سەربازی و وەزارەتی پێشمەرگە ناگرێتەوە."
پێشتر وەزارەتی كارەبا داوای لە ئەنجوومەنی وەزیران كردبوو، بەهۆی خانەنشینی و وەستانی دامەزراندن، ڕەزامەندیی بدرێت بۆ گواستنەوەی فەرمانبەرانی هەڵگرانی دبلۆم كارەبا و میكانیك و ئامادەیی پیشەسازیی كارەبا و میكانیك.