هۆكارەكانی گڕگرتنی ئۆتۆمبێل چین؟

هەمەڕەنگ

30/06/2026     ژمارەی بینراو 871

راچڵەكین-

لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما ساڵانە چەند حاڵەتێكی گڕگرتنی ئۆتۆمبێل ڕوودەدەن، بەشێوەیەكی گشتی هۆكارەكانی گڕگرتنی ئۆتۆمبێل ئەمانەن:

• كێشە لە سیستمی كارەبایی ئۆتۆمبێل
دروست بوونی سپارك (پریشك)، كێشە لە وایەرەكان یان فیوزەكان دەكرێت ببێتە هۆی دروستبوونی ئاگر.
• لێچوونی سووتەمەنی
هەر لێچوونێكی بەنزین لە گەرمای بەرز یان لە دروستبوونی سپاركدا، مەترسی گڕگرتن زیاد دەكات.
• خراپی كوالێتی بەنزین
بەكارهێنانی بەنزینی خراپ و كواڵێتی نزم بۆ ئۆتۆمبێل، دەبێتە هۆی دروست بوونی كێشە و ئەگەری پەككەوتن و گڕگرتنی لێ دەكەوێتەوە.
• بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای ئۆتۆمبێل
خراپی سیستمی ساردكەرەوە یان كەمی ئاوی رادێتەر دەبێتە هۆی گەرمبوونی زۆر و لە هەندێك حاڵەتدا گڕگرتن.
• بەكارهێنانی پارچەی كواڵیتی خراپ
پارچەی نا ستاندارد یان كواڵێتی نزم، بە تایبەت لە سیستمی كارەبایی و سووتەمەنی، مەترسی گڕگرتنی ئۆتۆمبێل زیاد دەكات.
• خراپی فیول پەمپ
لێچوونی سووتەمەنی یان خراپی فیول پەمپ دەكرێت ببێتە هۆی گڕگرتنی ئۆتۆمبێل.

س/ ب.گ.هاتوچۆی سلێمانی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن