پۆلیسی سلێمانی پەیامێك ئاڕاستەی هاووڵاتیان دەكات

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 811

راچڵەكین -

پۆلیسی سلێمانی لە پەیامێكدا بۆ هاووڵاتیانی شارەكە رایدەگەیەنێت: لەكاتژمێر 12ی ئەمشەوەوە هێڵی گەرمی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن (104) لەكار دەكەوێت.

لە ئاگادارییەكدا كە ئەمشەو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، هاووڵاتیانی شاری سلێمانی ئاگاداركراونەتەوە كە بەهۆی بوونی كێشەیەكی تەكنیكییەوە، لەكاتژمێر 12ی ئەمشەوەوە، هێڵی گەرمی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن (104)ی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان لەكار دەكەوێت.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، تا كاتی چاككردنەوەی هێڵەكە، داوا لەهاووڵاتیان دەكەین لەكاتی بوونی هەر رووداوێكی كتوپڕ و نەخوازراودا، پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بكەن:

بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ژمارە 105
سەنتەری هەماهەنگی هاوبەش (JCC) ژمارە 100
ئێشكگری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ژمارە 0533193148.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن