راچڵەكین-
راوچی دلێر تاقانە؛ لەبارەی ئەم وێنانە دەنووسێت: لەگەڵ پۆلێك پێشمەرگەی باشوری كوردستان.
بۆم پرسیاربوو بۆ لە ئافانن، لە مەنگورایەتی مهاباد، چۆنە مامۆستا ماملێ لەوێیە. بەدواداچونم بۆ وێنەكان كرد زەنگم لێدا بۆ بنەماڵەی شەهید دلێر تاقانە، لەگەڵ هاوسەری شەهیدو كاكە راوچی كوری قسەمكرد كە ماملێی مەزن ناوی ناوە راوچی، وتی:" كاتێك باشووری كوردستان هێرشی كیمیایی لەلایان سەدام دەكرێتە سەر ئەو پێشمەرگانەش دەچنە كوێستانەكان و گوندەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان."
شەهید دلێر لە گوندێكی نزیك سەردەشت ئاشق دەبێت و ئاشقی كێژێكی كوردو خۆشەویستی بۆ نیشتیمان و شەیدای دەنگی ماملێ دەبێت، بۆیە هەر لە رۆژهەڵاتیش بڕیاردەدات ژیانی هاوسەری پێك بهێنێت. ئەم وێنانەش وێنەی كاتی پێكهێنانی ژیانی هاوبەشی شەهید دلێر تاقانەیە.
شەهید دلێر تاقانە زۆر خولیاو شێت و شەیدای دەنگ و هونەری مامۆستا ماملێ بوو بە هۆی چەند كەسێكی نیشتیمان پەروەرەوە توانیمان ئاواتی شەهید دلێرو ئەو پۆلە پێشمەرگە بێنینەدی كە دیتنی ماملێ بوو، هەموویان ئەوەندەیان دەنگی ماملێ پێخۆش بوو ئەوەندەیان ماملێ خۆش دەویست هەر لە خۆشیان كە مامۆستا ماملێیان دیت هەموو گەشانەوە. مامۆستا ماملێ هاوت چەندین گۆرانی خۆشی بۆ گوتن.
دواتر شەهید دلێر داوای لێكرد كە مامۆستا گۆرانی (راوچیە راوە)ی بۆ بڵێت، ماملێ دڵی نەشكاندو گۆرانییەكەی پێشكەش كرد. ماملێ وتی:" جا دلێر ئەگەر كوڕت بوو ناوی دەنێی راوچی؟" شەهید دلێرش وتی:" بەسەرچاو ئێستا راوچی كوڕمان مامۆستا ماملێ ناوی ناوە."
هاوسەری شەهید دلێر دەڵێت:" ماملێ بۆ هەموو جێگایەك و دانیشتنێك نەدەچوو كە نەیزانیبا ئەوانە نیشتیمان پەروەرن یان قەدری هونەر دەگرن. "
پێشمەرگەیەك لەو دانیشتنە لە ماملێ دەپرسێت؛ چۆن بوو هاتی؟ ماملێ دەڵێت؛ من گۆرانی بۆ خەڵكی خۆم نیشتیمانپەروەران دەڵێم چۆن بۆ شایی دلێر نایەم كە پێشمەرگەیە.
ئەوانەی لە وێنەكەناسراونەتەوە:
- كاك كۆسرەت رەسول عەلی
- مامۆستا ماملێ
- حسێن رەهبەر
- جەعفەری ئەمینی
- شەهید دلێر تاقانە
- شەهید فاقە مەخموری
- شەهید حەیدەر مەخموری
- شەهید محمەد حەلاق
- دكتور كەریم
- دكتور عەلی
- دەربازی كاك كۆسرەت
-چیا ماملێ
ئامینە خان، كاك عەلی و مریم خان، كاك حەسەن و نەجیبە خان، كاك خدرحەسەن مرۆت ، بەكر هەڵۆ نەیی، شەهید تەحسین كاوانی، شەهید فاروق جەبار.
گۆرانییەكانی ئەو رۆژە تۆماركراون و لەلای بنەماڵەی شەهید دلێر تاقانەوە پارێزراون.
مێژوی وێنەكان 27-6-1990
Rawchy Dler Taqana
س/ لاپەرەی هونەرمەند محەمەدی ماملێ