راچڵەکین-
بارەگای ناوەندیی (خاتم الانبیاء)ی ئێران راێگەیاند: سەرەڕای بەڵێنی بەشێک لە وڵاتان بۆ ڕێگەنەدان بە بەکارهێنانی ئاسمانیان، بەڵام سوپای ئەمریکا هێشتا خاکیان بۆ بەئامانجگرتنی ناوەندە سەربازییەکانی وڵاتەکەمان بەکاردەهێنێت.
ئاماژەی بەوەشکرد:وەک لە مەیدانی جەنگیشدا سەلماندوومانە، رێز لە سەروەریی خاکی دراوسێکانمان دەگرین،بەڵام بە هیچ جۆرێک بەرگەی دەستدرێژی ناگرین و وەڵامی زۆر قورسمان دەبێت بۆ هەر دەستدرێژییەک.
باسی لەوەشکرد:ئەوانەی ئاسانکاری بۆ دەستدرێژییەکانی ئەمریکا دەکەن پێویستە بزانن هێزەکانمان شانیانبەشانی یەکتر سەرچاوەی هەر دەستدرێژییەک بە توندی دەکەنە ئامانج.