راچڵەكین -
لیژنەی دابەشكردنی غاز-ی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، بڕیاریدا بە جیاكردنەوەی ئەو وێستگانەی غازی ئۆتۆمبێل دابەشدەكەن لەگەڵ ئەو وێستگانەی تایبەتن بە پێدانی غازی ماڵان (بتڵ).
عومەر عەبدوڵڵا، سەرۆكی لیژنەی دابەشكردنی غاز-ی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، رایگەیاند: لە سبەینێوە شەممە، دابەشكردنی غاز لە بەنزینخانەكانی شاری سلێمانی، جیادەكرێتەوە بۆ غازی ئۆتۆمبێل و غازی ماڵان (بتڵ).
وتیشی:" ئامانج لەم كارە دابینكردنی غازە بە ئاسانترین رێگە بۆ ئەوەی هاووڵاتیان و شۆفێران بەبێ گرفت غازیان دەستبكەوێت و قەرەباڵغی لە وێستگەكاندا دروست نەبێت".
سەرۆكی لیژنەی دابەشكردنی غاز-ی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، ئاماژەی بەوەكرد، ئەو وێستگانەی تەنها غاز بۆ ئۆتۆمبێل دابیندەكەن ژمارەیان چوار وێستگەیەو بریتین لە:
وێستگەی دۆڵەڕووت
وێستگەی هەڵەبجە- تانجەرۆ
وێستگەی كانی گۆران
وێستگەی شا
ئەو وێستگانەی تەنها غازی ماڵان (بتڵ) دابیندەكەن ژمارەیان حەوت وێستگەیە:
وێستگەی سەردەم
وێستگەی بینایی
وێستگەی برایەتی ١
وێستگەی برایەتی ٢
وێستگەی كوردستان
وێستگەی فامیلی
وێستگەی قەیوان یەك