قائیمقامیەتی سلێمانی لەبارەی نرخی كارەبای مۆلیدە دێتەدەنگ

کوردستان

45 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 205

راچڵەكین -

قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت: تائێستا نرخی مۆلیدە بەشێوەی رەسمی دیارینەكراوەو ئەو هەواڵانەی كە لە چەند میدیاو پەیجێكەوە بڵاوكراونەتەوە ناڕاست و بێ بەها و بێ بنەمان.

لە روونكردنەوەیەكدا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 19-11-2026 بڵاویكردووەتەوە، قائیمقامیەتی سلێمانی، هاووڵاتیانی شارەكەی ئاگاداركردەوە كە تائێستا نرخی مۆلیدە بەشێوەی رەسمی دیارینەكراوە، جەختی لەوەشكردووەتەوە ئەو هەواڵانەی كە لە چەند میدیاو پەیجێكەوە بڵاوكراونەتەوە، بەتەواوی ناڕاست و بێ بەها و بێ بنەمان، ئەو نرخانەش كە باس كراوە، ناڕاست و چەواشەكارانەیە.

قائیمقامیەتی سلێمانی هەموو لایەكی دڵنیاكردووەتەوە بۆ دیاریكردنی نرخی مۆلیدە، كۆبوونەوەی رەسمی لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكرێت و دۆخی دارایی هاووڵاتیان رەچاو دەكرێت، لەكاتی دیاریكردنی نرخی كاركردنی مۆلیدە ئەهلییەكانیش، بە فەرمی لەلایەن قائیمقامیەتەوە بۆ رای گشتی بڵاودەكرێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن