پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێكی داواكراو دەستگیر دەكات

کوردستان

28 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 14

راچڵەكین -

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی تۆمەتبارێك رادەگەیەنێت، كە بە چەندین تاوانی رێگری و دزیكردن و تەقەكردن، لەچەندین بنكەی پۆلیسەوە داواكراوە.

بەگیۆرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، كە ئەمڕۆ شەممە 14-11-2026 بڵاوكراوەتەوە، بەشی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی باكوور، تۆمەتبارێكیان بەناوی (م.ش.ی) دەستگیركرد كە چەندین تاوانی رێگری و دزیكردن و تەقەكردنی ئەنجامداوەو لە چەندین بنكەو نوسینگەی تر داواكراوە.

هێزەكانی پۆلیس لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكەدا، دەستیان بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆف و دەمانچەیەك و یەك مەخزنی 75ی و دوو مەخزنی كڵاشینكۆف و دوو مەخزنی دەمانچە و 93 فیشەكی كڵاشینكۆف و 16 فیشەكی دەمانچە و بڕێك لە ماددەی هۆشبەر دا گرت. لەئێستاشدا تۆمەتبارەكە لەچوارچێوەی رێكارە یاساییەكان، مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن