راچڵەكین -
ئەندامێكی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە لوبنان كوژرا و تەرمەكەشی دۆزرایەوە، تائێستاش هۆكاری رووداوەكە ئاشكرا نەبووە.
میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 10-11-2026، ئەحمەد عەلوانی، پەرلەمانتاری پێشووی عیراق، لە رووداوێكی تەمومژاویدا لە بەیروت-ی پایتەختی لوبنان كوژرا و تەرمەكەشی دۆزرایەوە.
بەر لە بڵاوبوونەوەی هەواڵی كوژرانی، خانەوادەی ئەحمەد عەلوانی رایانگەیاند كە ناوبراو چەند رۆژێكە ونبووە و چارەنووسی نادیارە، گومانیشیان كرد لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە رفێندرابێت.
هێزە ئەمنییەكانی لوبنان رایانگەیاند كە تەرمی پەرلەمانتارەكەی پێشووی عیراقیان بە كوژراوی دۆزیەتەوە، تائێستاش هۆكاری كوژرانی عەلوانی نادیارە و لێكۆڵینەوەش لەوبارەیەوە دەستی پێكردووە.