راچڵەكین -
بەهۆی نالەباریی رەوشی كەشوهەوا و هاتنی شەپۆلێكی بارانبارینی بەخوڕ، ئەنجومەنی پارێزگای بابل بڕیاریدا سبەینێ بكرێتە پشوو لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێ،دن و فەرمانگەكانی حكومەت.
ئەنجومەنی پارێزگای بابل لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینە بەخوڕەی كە سنووری پارێزگاكەی گرتووەتەوە و پێشبینی دەكرێت لەچەند كاتژمێری داهاتوودا بڕی بارانبارین زیاتر بكات، بڕیارماندا سبەینێ پێنجشەممە 5-11-2026 بكرێتە پشووی فەرمی لە ناوەندەكانی خوێ،دن و سەرجەم فەرمانگەكانی حكومەت، جگە لە فەرمانگە ئەمنی و خزمەتگوزارییەكان.