راچڵەکین-
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی بڵاویکردەوە:بارستە هەوا فێنکەکەی دەریای ناوەراست بۆ سبەی سێشەمە، کاریگەریەکانی بە کەمێک لاوازبوونەوە لەسەر ناوچەکانمان بەردەوامی ئەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ یەک پلە بەرزدەبنەوە.
باسی لەوەشکرد: لە دوو سبەی چوارشەممەوە، کاریگەری ئەو بارستە هەوایە لەسەر ناوچەکانمان دوور دەکەوێتەوە و پلەکانی گەرما بەرێژەی 2 تا 3 پلە بەڕاورد بە سبەی بەرزدەبنەوە تا ماوەیەکی دیاری نەکراو لە ئاستێکی جێگیردا ئەمێنێتەوە وە بەگشتی شەپۆلەکانی گەرما بۆ سەر ناوچەکانمان کۆتایی هاتووە لەمەودوا هەست بەگەرمای بەهێز و بێزارکەر ناکرێت.