مەڵبەندی هەولێری یەكێتیی لەسەر نوری گەرمیانی بێدەنگی شكاند

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 614

راچڵەكین-

مەڵبەندی 3ی ڕێكخستنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دەستگیركردنی هونەرمەندی میللی ( نوری گەرمیانی) دۆسێیەكی یاساییەو بەدەرە لەكاری سیاسی.

بەشی ڕاگەیاندنی مەڵبەندی 3ی ڕێكخستنی یەكێتی ڕۆژی سێشەممە 15ی ئەیلولی 2026 لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سەبارەت بە هەواڵی دەستگیركردنی هونەرمەندی میللی (نوری گەرمیانی) وێڕای جەختكردنە لەسەر سەروەریی یاسا و ڕێزگرتن لە رێكارە یاساییەكان،  بەپەرۆشەوە بەدواداچوونیان بۆ ئەم دۆسێیە كردووە:" دۆسێیەكی تەواو یاساییەو و بەدەرە لە كاری سیاسی."

لەبەشێكی تری ڕاگەیەندراوەكەدا داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان و دادگای هەولێر كراوە، ڕەچاوی پێگە و تەمەنی ( نوری گەرمیانی) بكرێت و كار ئاسانی و ڕێكارە یاساییەكان لە پێناو پاراستنی سەلامەتیی گیانی ناوبراو بگیرێتە بەر تا كۆتاییهاتنی قۆناغەكانی لێكۆڵینەوە.

لەكۆتایی ڕاگەیەندراوەكەی مەڵبەندی 3ی ڕێكخستنی یەكێتی نیشتمانی كوردستاندا هاتووە:" داواكارین ئەم كەیسە لە چوارچێوەی ڕێكارە یاساییەكاندا چارەسەر بكرێت." 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن